جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە

لەدوای ئەو نزمبوونەوەیەی لە بەهای دۆلار روویدا، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسان بوو بە 151 هەزار و 150 دینار.

پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاندبوو، دابەزینی بەهای دۆلار پەیوەندی بەو پێشکەوتنەوە هەیە کە سیستمی بانکی عێراق بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەم کاتەدا چاوەڕێ ناکرێت بەهاکەی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە بەهای زێڕ بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share