ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەفدێكی هەرێم بۆ پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەچێتە بەغداد و دەشڵێت، “بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت و مووچە دەنێردرێت”.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكد بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، وەفدێكی هەرێم دەچێتەوە بەغداد و رێككەوتن لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
راشیگەیاند، پێشتر وەفدێكی عێراق بۆ هەمان پرس لە هەرێمی كوردستان بوون، بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت و مووچە دەنێردرێت.