تازەلاوێك لە ئاوی زێی گەورە خنكا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێررایدەگەیەنێت، تازەلاوێك لە زێی گەورە خنكا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تیمی ژێرئاو كەوتنی قەزای خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان ئاگاداركرانەوە لە بوونی تەرمێك لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە گەیشتنی تیمەكەمان توانرا تەرمی هاوڵاتییەكی كوردی دانیشتووی قەزای خەباتی تەمەن 16 ساڵ دەربهێنرێتەوە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی داد كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانكاری لە مووچەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە دەكرێت

ئێستا، وردەكاریی زیادكردنی مووچەی ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان خراونەتە سەر…
Total
0
Share