سۆران.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر دوو سایدی رێگای سپیلك كەسێك برینداربوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری BMW بووە لە رێگا لایداوە و خۆی كێشاوە بە (گادرێلی) رێگاكەدا و تیمەكانی هاتوچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share