مۆساد بۆ هاوڵاتییانی ئێران: ئەگەر گوێبیستی دەنگێک بوون لە ئاسماندا خۆتان بپارێزن

دەزگای هەواڵگریی (مۆساد)ـی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی ئێران و دەڵێت، ئەگەر گوێبیستی دەنگێک بوون لە ئاسماندا، لە ئۆتۆمبێلەکانی سوپای پاسداران دووربکەونەوە.

ئەمڕۆ هەینی، مۆساد بە زمانی فارسی، هۆشدارییەکی بۆ هاوڵاتییانی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دووربکەونەوە لەو شوێنانەی کە ئەندامان و بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران و ئۆتۆمبێلەکانیانی لێن.

دەشڵێت، کاتێک گوێتان لە دەنگێک بوو کە لە ئاسمانەوە دێت، لە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە سوپای پاسداران دووربکەونەوە، ئەگەر کەسێکیش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان پەیامێکی کتوپڕی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پێگەیشت، راستەوخۆ لە مۆبایلەکەی و ئەو ناوچەیە، دووربکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانی: ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە قۆناغی کۆتاییدایە

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە زاری بەرپرسێکی باڵای پاکستانییەوە بڵاویکردەوە، هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە گەیشتوونەتە…
Total
0
Share