ئێران ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی درێژکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران رایدەگەیەنێت، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەو وڵاتە، تا پاشنیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە درێژکرایەوە.

مەجید ئەخوان، وتەبێژی وەزارەتی رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند، راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیییەکان لە ئێران، تا کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە درێژکرایەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی سەرنشینان و ئاسایشی فڕۆکەوانی.

داواشی لە هاوڵاتییانی ئێران کرد، نەچنە فڕۆکەخانەکان و تەنیا لە رێگەی سەرچاوە فەرمییەکانەوە، بەدواداچوون بۆ هەواڵی گەشتەکان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share