مەسرور بارزانی: قەیرانى مووچە بەرەو تەواوبوون دەڕوات

مەسرور بارزانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی بەغداد دەگەنە هەرێم و کێشەی مووچە چارەسەردەبێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سوپاسى گەرمى هەموو هاوڵاتییان و بەتایبەتیش مووچەخۆران دەکەم کە دوو مانگە مووچەکانیان بەشێوەى نایاسایى نەدراوە، کە کارێکى نادەستوورییە و پێمانموایە دەبوو مووچەى مووچەخۆران تێکەڵى هیچ کێشە و گرژییەک نەبێت، ئەگەر کێشەیەک لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەند هەیە، نابێت بابەتى مووچە تێکەڵ بەم بابەتانە بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ ناتوانێت خەرجییەکان و پارەی مووچە دابینبکات”.

جەختیشیکردەوە، “لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی بەغداد دەگەنە هەرێم و کێشەی مووچە چارەسەردەبێت”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share