گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستیانپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەینەوە، پێشبینیدەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەی گەشتەکان بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.

داوایشیکرد، گەشتیاران لە رێگای کەناڵە رەسمییەکانی فڕۆکەخانەکەوە ئاگاداری وردەکاریی کاتی گەشتەکانیان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share