ئاگربەست نرخی زێڕی دابەزاند

لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە، سێ هەزار و 323 دۆلار.

دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا لە دوای بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێـ.ـران و ئیـ.ـسرائیل دێت لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە.

 

لە 13 ی ئەم مانگەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیانپێکرد، لە سەرەتاکانی هێرشەکانەوە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی تا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share