نرخی نەوت دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەهۆی زیادبوونێكی پێشبینی نەكراوی ئەمبارەكانی خام و بەنزین لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و پاشەكشەی مەترسییەكان دەربارەی هەناردە.

بەیانیی ئەمڕۆ گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 41 سەنت كە دەكاتە 0.48% دابەزی و گەیشتە 85.41 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك. هەروەك خامی رۆژئاوای تەكساس-یش 49 سەنت یان بەڕێژەی 0.59% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 83 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەردوو جۆرە خامەكە لە سەرەتای هەفتەوە سەرجەم دەستكەوتەكانی رابردوویان لەدەستدا.

ئەمباری نەوتی خاوی ئەمریكا بە نزیكەی 12.9 ملیۆن بەرمیل زیادیكرد، بەپێی سەرچاوەكانی بازاڕ پشتبەست بە ژمارەكانی پەیمانگای پترۆلی ئەمریكی.

ئەمەش زۆر زیاترە لە زیادبوون بە بڕی 500 هەزار بەرمیل كە شارەزایان پێشبینییان كردبوو لە راپرسییەكدا كە رۆیتەرز ئەنجامیدا.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەمباری بەنزین-یش بە 3.6 ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو دابەزینەیە بە بڕی 800 هەزار بەرمیل كە شارەزایان پێشبینییان كردبوو.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەبەستێت

بابەتی دواتر

بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە سنووری گوندێک کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share