فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنەکە بە مەبەستی واژووکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی باڵا و وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا، گەیشتە لەندەن.
سەردانەکە لە کاتێکدایە تا ئێستا دۆسیەی دەستلەکاركێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی یەکلانەکراوەتەوە کە ئەرکی ئەنجومەنی باڵای دادوەرەییە لە عێراق.