دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر قەتەر، هیچ هاوڵاتییەکی ئەمریکی و قەتەرییش نەبوونەتە قوربانی.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Socialـی خۆی نووسیوویەتی، “من دەمەوێت سوپاسی ئەمیری قەتەر بکەم بۆ هەموو ئەو کارانەی کە کردوویەتی لە گەڕان بەدوای ئاشتی بۆ ناوچەکە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکە لە قەتەر، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم، جگە لەوەی هیچ ئەمریکییەک نەکوژراوە یان بریندارنەبووە، ئەوەش زۆر گرنگە کە هیچ هاوڵاتییەکی قەتەریش، نەکوژراوە و برینداریش نەبووە”.