بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: 39 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، 39 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایگەیاند، لەماوەی 10 رۆژی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا 39 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی سنووری سلێمانی وەرگیراوە.

وتیشی، ئەمساڵ بڕێکی کەم گەنمی سنووری سلێمانی وەردەگیرێت، کە بە پارێزگای هەڵەبجەوە 158 هەزار تۆنە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو بڕی 700 هەزار تۆن بۆ هەموو هەرێم دانرابوو لەو بڕەش 282 هەزار تۆن بۆ شاری سلێمانی دانرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share