گرنگترین بڕگەكانی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دابنیشێت، لە یەكێك لە كارنامەی دانیشتنەكەشدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای كچانی ڕزگاربووی ئێزدی دەدرێت.

بەگوێرەی ئەو كارنامەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم، پەرلەمانی عێراق دادەنیشێت و كارنامەی دانیشتنەكە لە 10 بڕگە پێكدێت.

لە بڕگەی شەش-ی كارنامەكەدا هاتووە، “دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای كچانی ڕزگاربووی ئێزدی دەدرێت”.

لە بڕگەیەكی دیكەی كارنامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، “پرساندنی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق”.

بەگوێرەی كارنامەكە، پرۆژەیاسای بودجە بڕگەیەكی ئەم دانیشتنەش نییە.

بەشێك لە میدیاكانی عێراق باس لەوە دەكەن، بەهۆی تەقینەوەكانی گۆڕەپانی تەیەرانی بەغداد كە بەهۆیانەوە زیاتر لە 30 كەس كوژران، پەرلەمانتارانی عێراق لە هەوڵدان گەورە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكەن.

تەواوی كارنامەكە ببینە..

بابەتی پێشتر

ساوزامپتن 1-3 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share