كۆمپانیای نەوتی بەسرە رەتیدەكاتەوە هەناردەی نەوت راگیرابێت

كۆمپانیای نەوتی بەسرە رەتیدەكاتەوە، هەناردەی نەوتی بەسرە بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە راگیرابێت.

لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای نەوتی بەسرە دەڵێت، “هەندێك دەزگای راگەیاندن هەواڵی راگرتنی هەناردەی نەوتیان لە بەندەرەكانی بەسرەوە بۆ ماوەی نۆ رۆژ بڵاوكردووەتەوە، بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەڵام هەناردەی نەوت لە بەندەرەكانیانەوە بەردەوامە.

هاوكات داواشی لە سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن كرد بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری، پشت بە سەرچاوە رەسمییكان ببەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share