ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە و کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، کەشوهەوای یەکەم رۆژی هاوینی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی