بە مەبەستی کارکردن لە پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان، یەک ملیۆن دۆلار خرایە سەر هەژمار بانکیی دەربەندیخان.
سڵێمان محەممەد قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، دوابەدوای کۆبوونەوەی ئیدارەی دەربەندیخان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەڵێندان بە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی دەربەندیخان، لە ئێستادا لەلایەن نووسینگەکەیەوە ئاگادارکراوینەتەوە بڕی یەک ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر هەژماریی بانکیی دەربەندیخان بە مەبەستی کارکردنەوە لە پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان، وا بڕیارە کۆمپانیا تورکییەکە دەستبکاتەوە بەکارکردن لە پرۆژەکەدا.
ئاشکراشیکرد، لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لەگەڵ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و دابەشکردنی ئاوی ماڵان، لە ئێستادا چەند گەڕەکێک رۆژە نا رۆژێک ئاو دابەشدەکرێت، هەوڵدەدەین بۆ تەواوی گەڕەکەکانی دیکەش چارەسەربکرێت و ئاوی پێویستیان پێبدرێت .