لەبارەی ئەو ئاگرەی لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی کەوتەوە زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ئاگر لە دوو کۆگا لە گەڕەکی هوانە کەوتەوە و کۆنتڕۆڵکرا.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە دوو کۆگای تەختە و دارو بالێت لە گەڕەکی هوانە کەوتەوە.
وتیشی، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە، ئارام عەلی، وتی، تاوەکو ئێستا هۆکارەی ئاگرەکە و زیانەکانی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share