رۆژنامەیەک بڵاویکردەوە، ترەمپ رەزامەندى لەسەر پلانى هێرش کردنەسەر ئێرانى داوە، بەڵام چاوەڕوانى دوا بڕیارى تارانە.
رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زارى سێ کەسى ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا دوێنێ سێشەممە گەورە یاریدەدەرانى ئاگادارکردووەتەوە کە رەزامەندى لەسەر پلانى هێرش کردنەسەر ئێرانى داوە، بەڵام بڕیارى کۆتایى دەرنەکردووە بۆ زانینى ئەوەى ئایا تاران واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى دەهێنێت.
لەو چوارچێوەیەشدا، تۆڕى “سى بى ئێس نیوز”ى ئەمریکى لە زارى بەرپرسێکى کۆشکى سپییەوە رایگەیاند، کۆبوونەوەى ژوورى ئۆپراسیۆنى سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەربارەى دۆخى نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایى هات، بەبێ ئەوەى ناوەرۆکەکەى یان بڕیارەکانى کۆبوونەوەکە ئاشکرابکرێت.