ئه‌فغانستان.. بەهۆی تەقینەوەیەكەوە 12 پۆلیس كوژران

له‌ شارۆچكه‌ی كانگ سه‌ربه پارێزگای‌ نه‌مروز له‌ خۆرئاوای ئه‌فغانستان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە، به‌ڕێو‌به‌ری ئاسایشی شارۆچكه‌كه‌ و 11 پۆلیس كوژران.

به‌هرام حه‌قمال، وته‌بێژی پارێزگای نه‌مروز بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌، په‌لاماری هێزه‌كانی پۆلیس دراوه‌.

حه‌قمال باسی له‌وه‌شكردووە، به‌ڕێو‌به‌ری ئاسایشی كانگ، فائیز محه‌مه‌د هۆتاك و ١١ پۆلیسی دیكه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پۆلیسێكیش برینداربووه‌.

هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریەتیی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سوریا هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی

لە ڕێگەی پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف-ی هێزه‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا. بەپێی هەواڵی میدیاكان،…
Total
0
Share