لە نزیك گوندی شێراوا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو تێكشكێندرا و خرایەخوارەوە.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیك گوندی شێراوا لەسەر رێگای هەولێر – كەركوك درۆنێكی بۆمبڕێژكراو تێكشكێندرا و خرایەخوارەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، درۆنەكە هیچ زیانێكی ماددی و گیانی نەبووە.