وادەی کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵ ئاشکراکرا

سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ تا کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ دادگاکە لەبارەی داوایەکی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە کە تایبەتە بە پرسی مووچە، بە هەموو ئەگەرێک تا کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ دادگا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ وەزارەتی دارایی یەکلاکەرەوە دەبێت، ئەگەر فەرمان سالارییەکە دەربکرێت، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەسەر ڤیدیۆی سەگەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد روونکردنەوەی بڵاوکردەوە

بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەک لە سۆشیاڵ میدیا کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد تۆمارکراوە و ژمارەیەکی بەرچاو ئاژەڵی سەگی بێلانە دەردەکەوێت…
Total
0
Share