عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل بەهێرشکردنە سەر وڵاتەکەی هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا و لەسەر ئەو کارانەی سزا دەدرێت.
عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، “ئیسرائیل بەهێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا و لەسەر ئەو کارانەی سزا دەدرێت، لە پێشێلکردنی ئاسمانی خۆمان خۆشنابین و خوێنی هاوڵاتییانمان لەبیر ناکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە بە بەهێزی دەمێنینەوە و بەرگریی دەکەین و گەلی ئێران هەرگیز تەسلیم نابێت”.