ترەمپ: کۆنتڕۆڵى تەواومان بەسەر ئاسمانى تاراندا هەیە

سەرۆکى ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کۆنتڕۆڵى تەواویان بەسەر ئاسمانى ئێراندا هەیە و کوشتنى خامنەیی-ش بە ئاسان ناودەبات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، “لە ئێستادا کۆنتڕۆڵى تەواو و بەرفراوانمان بەسەر ئاسمانى ئێـ.ـراندا هەیە”.

هاوکات لە پەیامێکى دیکەدا دەڵێت، بە تەواوى دەزانن عەلى خامنەیى، رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامیی ئێران لەکوێ خۆى حەشارداوە و وتى، “رێبەرى باڵاى ئێران ئامانجێکى ئاسانە، لەناوینابەین لانیکەم لەئێستادا”.

لە بەرەبەیانى هەینى رابردووەوە گرژییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لە پێنجەمین رۆژیدایە.

سەرەڕاى ئەوەى ئەمریکا چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە کە بەشداربووى شەڕەکە نییە، بەڵام لێدوان و پەیامەکانى سەرۆکەکەى لە لێدوان و پەیامى سەرۆک و سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل زیاترە و کاردانەوەشیان زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share