هۆکارێکى دیکەى دواخستنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکى کورد هۆکارێکى دیکەى دواخستنى فەرمان سالارییەکەى دادگاى فیدراڵى ئاشکرادەکات.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری دواكەوتنی كۆبوونەوەی دادگاى باڵاى فیدراڵى لەسەر پرسى مووچە بۆ ئەوە دەگەڕ‌ێتەوە كە گرنگە كاتێك بدرێت بە لایەنەكان بەتایبەت بە هاوپەیمانیی بەڕ‌ێوەبردنی دەوڵەت، بۆ ئەوەی پێش بڕ‌یاری دادگا هەوڵبدەن لەسەر ئەو پرسە رێكبكەون.

وتیشى، “بە تێڕ‌وانینی دادگای فیدراڵی، بەشێكی زۆری پەرلەمانتاران و وەزیرانی حكومەتی ناوەند، بڕ‌یارەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی نادەستووریی و نایاساییە و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە”.

لەکاتێکى پێشترى ئەمڕۆدا چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بڕیاربوو ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی دادگاکە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی یەکێک لە دادوەرانی دادگاکە لە حەج نەگەڕاوەتەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە”.

وتیشى، “پێشبینیدەکرێت، رۆژی سێشەممەی داهاتوو و دوای گەڕانەوەی ئەو دادوەرەی دادگاکە لە حەج، دادگا کۆببێتەوە و ئومێد هەیە فەرمانسالاری تایبەت بە مووچەی هەرێم دەربکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share