نوێترین ئاماری بریندارانی ئێران ئاشکراکرا

تاران-ی پایتەختی ئێران

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیلی ئاشکراکرد و جەختیکردەوە زۆرینەیان هاوڵاتیی مەدەنین.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویکردەوە، لە رۆژی هەینییەوە کە ئیـ.ـسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکە دەستپێکردووە هەزار و 800 هاوڵاتیی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی قوربانییەکان هاوڵاتیی مەدەنین و هیچ پەیوەندییەکیان بە هیچ چالاکییەکی سەربازییەوە نەبووە.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی گەڕێندراونەتەوە سەر کارەکانیان، مۆڵەتی کارکردن راگیراوە و ئاگادارکراونەتەوە بە شێوەی هەمیشەیی لە نەخۆشخانەکاندا بمێننەوە بۆ چارەسەری برینداران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا…
Total
0
Share