دەنگی سپی ڕکابەری ئیبراهیم رەئیسی بووە

photo:EPA

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران دەنگی سپی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێراندا ڕکابەری ئیبراهیم رەئیسی کردووە و دوای دەنگی سپی دوو کاندیدی دیکە هاتوون.

ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ئێرانی ئاشکرایکردووە، “ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن دەنگی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا 59 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبووە.

هەواڵەکەی ئیلنا دەڵێت، لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگی سپی سێ ملیۆن و نیو بووە و ئەوەش زیاترە لە دەنگەکانی کاندیدەکانی دوای ئیبراهیم رەئیسی.

کاندیدەکانی دوای ئیبراهیم رەئیسی ڕیزبەندییەکەیان بەو شێوەیەیە، کە موحسین ڕەزایی سێ ملیۆن دەنگ و عەبدولناسر هیمەتی زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگ و ئەمیرحسێن قازی‌زادە هاشمی 900 هەزار بە دەستهێناوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە ڕێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەدا کەمتر لە٪50  بووە و ڕێکەی بایکۆت وەک چاوەڕێ دەکرا زۆربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتی مەشقکردنی تاڵیباندا کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی مەشقکردنی سەربازانی تاڵیباندا کەوتووەتەخوارەوە و سێ ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بڵاودەکاتەوە

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی بڵاودەکاتەوە. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share