کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگالی یەکێک لە تیشێرتەکانی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نارد و کە بە واژووی خۆیەوە پەیامێکی لەسەر نووسراوە.
رۆناڵدۆ بۆ ترەمپی نووسیوە، “وەک یەک تیم، لەپێناو ئاشتیدا یاری دەکەین”.
دیارییەکەی رۆناڵدۆ لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی پێشکەش بە ترەمپ کراوە.
سەبارەت بە پەیامەکە ترەمپ وتی، “سەرسامیم، ئەوە راستە…”.