ئاگرێکی گەورە لە دارستانێکی کۆریای باشوور کەوتووەتەوە

کاربەدەستانی حکومەتی کۆریای باشوور رایدەگەیەنن، ئاگرێک لە دارستانەکانی شارۆچکەی ئویسۆنگ لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کەوتووەتەوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

بەهۆی ئەو ئاگرەوە، لە ماوەی شەوێکدا زیاتر لە چوار هەزار هێکتار زەوی سووتاون و وەک دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەڵێن، تا بەیانیی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 12 هەزار و 699 هێکتار، سەرەڕای هەوڵە بەرفراوانەکانی بەرگریی شارستانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

بەرپرسان دەڵێن، بای بەهێزی چاوەڕواننەکراو و کەشوهەوای وشکی ئەو ناوچەیە، کارەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان سەخت کردووە.

حکومەتی کۆریای باشوور دەڵێت، پلانیان هەیە ئەمڕۆ 77 هێلیکۆپتەر و سێ هەزار و 154 کارمەند کۆبکەنەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

ناوچەی ئویسۆنگ کە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە، نزیکەی 180 کیلۆمەتر لە شاری سیئۆل-ی پایتەختی کۆریای باشوورەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو ئەفسەرە ئەمریكییەی نهێنییەكی سوپاكەی لە عێراق ئاشكراكردبوو لە دۆخێكی تەمومژاویدا مرد

ئیان فیشباك ئەو ئەفسەرە ئەمریكییەی ئەشكەنجەدانی زیندانییانی عێراقی لەلایەن هێزەكانی وڵاتەكەیەوە ئاشكراكردبوو، لە دۆخێكی تەمومژاویدا مرد. ئیان فیشباك،…
زیاتر ببینە

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.…
Total
0
Share