نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، “ماوەی چەندین رۆژە لەلایەن چەند كەس و باندێك هەوڵی هاككردنی پەڕەی رەسمیی هێزەكانی 70 لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەدرا لەبەرئەوەی چاویان بەو پێشكەوتن و بەرەوپێشچوونەی هێزەكانی 70 هەڵنەدەهات كە بەخۆیەوە بینی بووی”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەبەرئەوە دەستیانكرد بە هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەیەكی درێژ و دوای هەوڵێكی زۆر و لە رێگای چەندین باندەوە كاریان لەسەر هاككردنی پەرەكەمان كرد و هاكیان كرد و ئێستا پەڕەی رەسمیی هێزەكانی 70 لەژێر دەسەڵاتی ستافی بەڕێوەبەریدا نەماوە و هاككەرەكان هەڵسوكەوتی پێوە دەكەن.