بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، هاوردەکردنی کاڵا و شمەک لە ئێرانەوە نەوەستاوە و کارکردنی دەروازە نێودەوڵەتییەکانیش ئاساییە.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە هەرسێ دەروازەی نێودەوڵەتی (باشماخ، پەروێزخان، حاجی ئۆمەران) کەلوپەل و کاڵا لە ئێرانەوە هاوردە دەکەن بە شێوەی رەسمی، تا ئێستا ئەو دەروازانە دانەخراون و هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاساییە تێیاندا.
جەختیشیکردەوە، ئەو بابەتانەی زیاتر لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێم دەکرێت، سەوزە و میوەکانن، لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی وەرزی پێگەیشتنیان لە هەرێم دەستیپێکردووە، ئەگەر تەنانەت سنوورەکانیش دابخرێن کاریگەرییان لەسەر نرخی کاڵا و شمەک لە هەرێم نابێت.