ڕاگەیەندراوی سەنتەری میترۆ سەبارەت بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر بڵاودەکاتەوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ، 9ی حوزەیرانی 2026، لە هەولێر، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کاتی ڕووماڵکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی ڕزگاربووانی شاڵاوی ئـ.ـەنفال، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشکرایە سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا کە پێکهاتبوون لە (دیار حسێن، پەیامنێر و ڕێبین عەلی، کامێرامان).

ئەمەش پاش ئەوەی تۆڕی ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ، لە کاتی ڕووماڵکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی ڕزگاربووانی شاڵاوی ئـ.ـەنفال، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشکرایە سەر تیمێکیان، ڕێگرییان لێکرا و نەیانهێشت ڕووماڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پیشێلکارییە درێژەی ئەو پێشیلکارییانەن کە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەکرێن و دژ بە یاسای کاری رۆژنامەگەرییە و سەنتەری میترۆ ڕەتیدەکاتەوە.

لە کۆتایشدا ئەوە هاتووە، لە ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری بۆ ساڵی 2025، سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت، کە 315 پیشێلکاری بەرامبەر بە 252 ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی: غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین. وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی…
Total
0
Share