رێگایەکی سەرەکیی هەولێر دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی کارکردن تێیدا، رێگای هەولێر – بەحرکە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی نۆژەنکردنەوە و کارکردن لە رێگای هەولێر – بەحرکە، ئەمڕۆ کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە رێگاکە دادەخرێت لە بەرزەپردی شەقامی 120 مەتریی خێرا بە ئاراستەی بەحرکە”.

دەشڵێت، “کارکردن لە رێگاکە بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوامدەبێت، لە قۆناغی یەکەم، کارکردن لە سایدی هەولێر بەرەو بەحرکە، تا سووڕانەوەی یەکەمی بەحرکە دەبێت، دوای تەواوبوون، قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، کە لە سووڕانەوەی یەکەم تا پردی شەقامی 150 مەتریی خێرا، دەبێت”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ماوەی داخرانی رێگاکە، شۆفێران دەتوانن ئەم رێگا جێگرەوانە بەکاربهێنن:

1- رێگای هەولێر – شەقڵاوە، لە شەقامی 150 مەتریی خێرا بەکاربهێنن بۆ گەیشتن بە ناحیەی بەحرکە و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر.

2- رێگای کۆنی بەحرکە.

3- رێگای 150 مەتریی گەزنە بۆ بەحرکە.

داواش لە شۆفێران دەکات، “ئارامییان هەبێت تا کارکردن لە رێگاکە تەواودەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشتریش وتومانە 111 هەوڵی گزیكردن هەبووە
وەزارەتی پەروەردە بۆ عومەر فەقێ: قسەکردنی نابەرپرسانە ڕەتدەکەینەوە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قسەكانی عومەر فەقێ ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، “پێشتریش ڕامانگەیاندبوو 111 هەوڵی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی…
Total
0
Share