دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی شەقامی وەلی عەسری لە تارانی پایتەختی ئێران کردە ئامانج.
شەقامەکە بەوە ناسراوە بارەگای زۆرینەی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتانی جیهانی لێیە لە ناویشیاندا باڵیۆزخانەی عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە، هێرشەکە زیانی ماددی و گیانی بەدواوە بووە، بەڵام تا ئێستا ئامارەکان بە رەسمی رانەگەیەندراون.