نوێترین لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامدانەوەیان بۆ هێرشەکانی ئێران بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بووە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “وەڵامدانەوەمان بەپێی بنەماکانی بەرگریی لەخۆکردن و یاسای نێودەوڵەتی بووە، لە شەوی یەکەمدا پێگە سەربازییەکانی ئیـ.ـسـ.ـرائـ.ـیلمان کردە ئامانج و شەوی رابردووش پاڵاوتگەکانی نەوتمان لە حەیفا کردە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ئیـ.ـسـ.ـرائـ.ـیل هێڵی سووری نێودەوڵەتیی بەزاند، هەر پەرەسەندنێکی سەربازیی لە کەنداودا، ئەگەری ئاگربەردانی لە ناوچەکە و جیهانیش هەیە.

 

وتیشی، “نامانەوێت شەڕ بۆ وڵاتانی ناوچەکە بگوازرێتەوە، مەگەر ناچاربین، هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هێرشەکانی ئیـ.ـسـ.ـرائـ.ـیل بوەستێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر هێرشەکانی بۆسەر سنوری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر ڕاگەیاندنی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بۆ سەر…
Total
0
Share