سەرۆکی ئیسرائیل: بەیانییەکی زۆر سەخت و خەمناکە

سەرۆکی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، شەوێکی سەختیان بەڕێکرد و ئەمڕۆ، بەیانییەکی زۆر خەمناکە.

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “شەوی رابردوو خوشک و براکانمان لە هێرشە تاوانکارییەکانی ئێران کە خەڵکی مەدەنییان کردەئامانج، لە (بات یام و تەمرە و شارۆچکەکانی دیکە) کوژران و برینداربوون”.

دەشڵێت، لەناو قوربانییەکاندا هاوڵاتییانی “جولەکە، عەرەب، ئیسرائیلییە رەسەنەکان، کۆچبەران، منداڵان، بەساڵاچووان، ژن و پیاو” هەن.

نووسیویشیەتی، “هاوبەشی خەم و پەژارەی کەسوکاری قوربانییەکانم لەسەر ئەم کارەساتە پڕ لە ئازارە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان و دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووەکان، دەخوازم”.

شەوی رابردوو، ئێران و ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر یەکتر بە مووشەک و درۆن بەردەوامبوون و لە ئەنجامدا، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی هەردوولا، بوونە قوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
Total
0
Share