سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك كۆماری توركیا بە تەلەفۆن قسەیان كرد و گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیان تاوتوێكرد.
دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە تەلەفۆن قسەیان كرد ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەردۆغان بە ترەمپی رایگەیاندووە، “وڵاتەكەی ئامادەیە هەر كارێك لە توانایدا بێت ئەنجامیبدات تاوەكو دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەرنەچێت”.
رۆژی شەمممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن بە دوور و درێژی گفتوگۆمان لەبارەی ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە كرد