دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راوەستان

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەی عەممان، هەڵوەشانەوەی گەڕی شەشمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانی راگەیاند.

بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەی عەممان رایگەیاند، “گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە لە مەسقەتی پایتەخت بەڕێوەبچێت، ئەنجامنادرێت”.

هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکان بەهۆی ئامادەنەبوونی لایەنی ئێرانییەوە هەڵوەشایەوە، ئەوەش پاش ئەو هێرشانەی لە دوێنێوە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێتە سەر وڵاتەکەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share