ئێران بیر لە داخستنی گەرووی هورمز دەکاتەوە

ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران بیر لە داخستنی گەرووی هورمز دەکاتەوە.

ئیسماعیل کەوسەری بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند، “ئەم بیرۆکەیە لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل سەرچاوەی گرتووە و لە ماوەیەکی دیکەدا، بە ئیرادەیەکی تەواوەوە بڕیاری گونجاو دەدەین”.

وتیشی، ئەم بژاردەیە لەئێستادا لەسەر مێزی گفتوگۆیە و هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمە یەکەمجارە لە ماوەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا، بەرپرسێکی ئێرانی بە ئاشکرا هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز بکات.

گەرووی هورمز یەکێکە لە رێگا گرنگەکانی گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا و بە وتەی شارەزایان، هەر گرژییەک لەم ناوچەیەدا رووبدات، لێکەوتەی جیهانیی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەتیش بۆ بازاڕی وزە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share