بازرگانیی هەرێم: شتومەکی پێویست لە بازاڕدا هەیە و جوڵەی بازرگانی نەوەستاوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، رایگەیاند، “شتومەک و کاڵا و خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەن”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بازاڕ و کۆگاکانی هەرێمی کوردستان کاڵا و شتومەک و خۆراکی پێویست هەیە و پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە.

وتیشی، “لیژنەکانمان چاودێریی بازاڕ دەکەن و رێگا بە هیچ کەسێک نادرێت نرخ بەرزبکاتەوە یان قۆرغکاری بکات”.

نەوزاد شێخ کامیل ئەوەشی وت، دەروازە سنوورییەکان کراوەن و جوڵەی بازرگانی ئاساییە خواردن و شتومەک و پێداویستیی هاوڵاتییان هاوردەی هەرێم دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share