سودانی: هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر

سودانی رایگەیاند، “هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر”.

نووسینگەی راگەیەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی کە لە ئەنجامی هێرشی سەر ئێرانەوە هاتوونەتە ئاراوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ستیڤن فاگن، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و ژەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هاوپەیمانیی جیهانی بۆ تێکشکاندنی داعـ.ـش کرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سودانی هەڵوێستی پتەو و یەکلاکەرەوەی عێراقی دووپاتکردەوە کە هێرشەکانی دژی ئێران پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و کردەوەیەکی دەستدرێژییە کە رێسا نێودەوڵەتییەکان تێکدەدات و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتکردنەوەی رەهای عێراقی لە بەکارهێنانی خاک یان ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی یان ئاسانکاری هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانە لە دژی هەر وڵاتێکی دراوسێ دووپاتکردەوە و جەختیشی لە ماف و بەرپرسیارێتیی عێراق کردەوە بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی، هەروەها حکومەتی عێراق هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بۆ ئەو مەبەستە دەگرێتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لای خۆیەوە، راوێژکاری کاروباری و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەڵوێستی راگەیەندراوی ئەمریکای دووپاتکردەوە کە نابێت عێراق لە ململانێکاندا تێوەبگلێت ئەوەش بەپێی رێککەوتنی ستراتیجی کە لەنێوان هەردوو وڵات واژووکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی کوردییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا

بەهۆی ئەوەی لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە؛ سکاڵای یاسایی…
Total
0
Share