کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەم شەپۆلەی چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ بە گەرمترین رۆژ دادەنرێت تائێستا.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، “پێشبینى دەکرێت لە سبەینێوە، پلەى گەرمی روو لە نزمبوونەوە بکات، هەر رۆژەو بە (1-2) پلەی سیلیزى هەتاوەکو رۆژی سێشەممە”.
دەشڵێت، دابەزینی پلەی گەرمی بەردەوامدەبێت تا دەگاتە نزمترین ئاست، ئەویش (35، 36، 37 و 37) بۆ هەر یەکێک لە شارەکانی سلێمانى، دهۆک، هەولێر و هەڵەبجە.