وتەبێژی مانگی سووری ئێران، نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە ئاشکرادەکات.
موجتەبا خالیدی، وتەبێژی مانگی سووری ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە، 95 هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون و لەو ژمارەیەش، 26ـیان لە شوێنی برینداربوونیان، چارەسەریان بۆ کراوە.
وتیشی، یەکێک لە ئەندامانی فریاکەوتن، لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە کاتی رزگارکردنی هاوڵاتییاندا، گیانیلەدەستدا و لە ناوچەی قەسری شیرین-یش، ئەندامێکی دیکەیان دیکەش برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنی رزگارکردن و فریاکەوتنی هاوڵاتییان لە 12 پارێزگای ئێران بەردەوامە.