پاکستان: ئێران مافی بەرگریکردنی لە خۆی هەیە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایدەگەیەنێت، بەپێی ماددەی 51ـی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران مافی بەرگریکردنی لەخۆی هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا، ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکات و بە “نایاسایی” ناویدەبات.

ئاماژە بەوەشدەکات، “هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل، پێشێلکردنی سەروەریی ئێرانە و بە روونی پێچەوانەی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە”.

دەشڵێت، “ئێران بەپێی ماددەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی بەرگریکردنی لەخۆی هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share