رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارپێکردنی منداڵە

12ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارپێکردنی منداڵان دیاریکراوە.

رۆژەکە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە و ئامانج لێی رێگریکردنە لە کارکردنی منداڵان و وەستاندنی.

رۆژە نێودەوڵەتییەکە هاوکاتە لەگەڵ پەسەندکردنی رێککەوتننامەی قەدەغەکردن و رێکاری دەستبەجێ بۆ نەهێشتنی کارپێکردنی منداڵان (199 ژمارە 182) دەبێت.

لە کاتێکدا پێشکەوتنی بەرچاو لە کەمکردنەوەی کاری منداڵان بە تێپەڕبوونی کات بەدەست هاتووە، بەڵام ساڵانی رابردوو رەوتە جیهانییەکان پێچەوانەبوونەتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ پێویستیی بەپەلەی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی کاری منداڵان بە هەموو جۆرەکانیەوە.

بە پەسەندکردنی ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام 8.7، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەند بوون بە نەهێشتنی کاری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە تاوەکو ساڵی 2025.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share