سیپان عەزیز: ناكرێت مووچەی هەشت مانگی میللەتێك ببڕدرێت

سیپان عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا رایگەیاند، نووسراوەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەڵەی زۆری تێدایە و خۆشی پێی ناخۆش بووە كە ئەو نووسراوەی بۆ راگرتنی مووچە دەركردووە.

وتیشی، ” ناكرێت مووچەی هەشت مانگی میللەتێك ببڕدرێت و ئەم بڕیارە رادەگیرێت و چاوەڕواندەكرێت دادگای فیدراڵیی عێراق لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوە ئەنجامبدات”.

راشیگەیاند، حكومەتی عێراق ئامادەنییە لە رێگای سۆمۆوە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی داواکاری ئەو هاوپەیمانێتییانەی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا هەیە…
Total
0
Share