گەنجێکی 20 ساڵان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

ئەحمەد نەبیل گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانی سنووری کەلارە، شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لەسەر رێگای پشتێنەی شار (حەولی) نزیک گردەگۆزینە دوو ماتۆڕسکیل لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانە بە ناوی ئەحمەد نەبیل دوای رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم رەنگە بكەوێتە مانگی داهاتووەوە. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share