هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پۆستێكیدا نووسیوویەتی، “پێویستە ئیتر پەرلەمانتاران بێینە دەنگ بەرامبەر دواخستنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان تەنانەت ئەگەر بەكاتیش بێت”.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، چونكە لەوە زیاتر پەكخستنی ئەم پرسە گرنگە, كە پەرلەمانی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵكە و ئیتر متمانەی خەڵك و دەنگدەران بە:
1.پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان
2. بە پەرلەمان
3. بە نوێنەرەكانیان، دوور نییە بەیەكجاریی كۆتایی بێت و ئەوەش زۆر مەترسیدار دەبێت بۆ داهاتووی پڕۆسەی سیاسی و بێهیوایی خەڵك و دۆخی هەرێم.
راشیگەیاند، پێدەچێت حزب هەبێت باكی نەبێت و مەبەستی بێت، پەرلەمان ئاوا پەكی بكەوێت، تاوەكو بڕیاری كۆتایی لە هەژمار و هەندێك پرسی گرنگ لە دەستی خۆی بێت و لە پەرلەمان بە دوور بێت تاوەكو هەموو شتێك تەواودەبێت، چونكە ترسی هەیە و دەزانێت ئەگەر پەرلەمان كارابێت ئەو پرسانە لە پەرلەمان بڕیاری لێدەدرێت و بڕیارەكەش لەوانەیە بە دڵی ئەو نەبێت.