روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی كارەباوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

بەپێی روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە پێشتر بەهۆی نەبوونی سووتەمەنیی پێویست لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە لە كار وەستابوون، لە لایەن حكومەتی عێراقەوە سووتەمەنیان بۆ دابینكراوە و شایستە داراییەكانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو وێستگانە لە دەرەوەی تۆڕی كارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا و هەناردەكردنی و دەنگۆی وەستاندن و راگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنیان دوورە لە راستی و هەر كاتێك سووتەمەنیی پێویست لەلایەن حكومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەستبوو، دەخرێنە ناو تۆڕی كارەبای هەرێمەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share