بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە قەزای دەربەندیخان، بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو (شەوكەت محەمەد رەسوڵ) دایكی هەڤاڵ جەمال عەلی مینا.
لەمیانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا, سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە هەڤاڵ جەمال عەلی مینا و كەسوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، هیوای خواست ئەمە دواخەمی خانەوادە تێكۆشەرەكەیان بێت و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەكیان ببەخشێت.